سێ سەربازی عێراقی لە دیالە کوژران

سێ سەربازی عێراقی لە دیالە کوژران

پەیامی کورد … سێ سەربازی عێراقی لە دیالە کوژران

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی دێسامبر، چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە رێگەی چەکی نیشانەشکێنەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی سەر بە لیوای 53ی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لە ناوچەی نارین لە نزیک قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، لە ئاکامدا سێ سەرباز کوژران و دووی دیکەش بریندار بوون.

نیهاد محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی لەمبارەوە ڕایگەیاندووە : "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەی نارینی سەر بە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزێكی لیوای 52ی فرقەی 1ی سوپای عێراق".

لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا سێ سەرباز كوژران و دوو سەربازی دیكەش بەناوەكانی سەعد موەفەق و حەسەن غانم بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە