پەیامی کورد... شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارین هەرێم دەگرێتەوە
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی خۆڵبارین نزیك دەبێتەوە و بەگشتی خۆڵبارینێكی چڕەبێت و سەرەتاش لەكاتەكانی ئایندەدا سنوری پارێزگای كەركوك و شاری ھەولێر دەگرێتەوە.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: لە ئەنجامی زیادبوونی خێرای با لەناوچەكانی رۆژئاوای عێراقەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین دروستبووە سەرەتاش لەكاتەكانی ئایندەدا سنوری پارێزگای كەركوك و شاری ھەولێر دەگرێتەوە.
وتیشی: پاشان ناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ، بەگشتی خۆڵبارینێكی چڕەبێت بۆ ئەم ناوچانە بەتایبەت لەسنوری كەركوك و گەرمیان زیاتر چردەبێت تا كاتەكانی شەو كاریگەریەكانی بەردەوامی ئەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە