پەیامی کورد … شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات
نوێنەرى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاند: بە بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئێران، شاندێکی حکومەتى هەرێم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و ئامادەیی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری نوێی ئێران دەبن
نازم دەباغ نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە تاران لە لێدوانێکيدا ڕاگەیاندووە: ئێران بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە تا شاندێکی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ئيبراهيم ڕەئيسی سەرۆککۆماری نوێی ئەو وڵاتەدا بەشداربن و بۆ ئەو مەبەستە شاندێک لە هەرێمەوە دەچنە تاران.
ههروهها ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: شاندەکەی هەرێم پێکدێن لە کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف، حەمەى حەمەسەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و وەزیری حکومەت بۆ کاروباری پەرلەمان.
بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوو ئیبراهیم ڕەئیسى وەک هەشتەمین سەرۆککۆمارى ئێران، سوێندى یاسایی بخوات کە لە 19ى حوزەیرانى 2021 لە هەڵبژاردنەکانى ئێران ڕێژەی 61.95% دەنگى بەشدربووانى ئەو وڵاتەى بە دەستهێنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە