قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران، كه‌ركوكی كوردان زیاتر و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه جۆربه‌جۆره‌كان. داواشی کردبوو خەڵک بچێت بۆ دەنگدان.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
به‌م ساردوسڕییه‌ی ئێستای ده‌نگده‌ران كه‌ركوكی كوردان زیاتر‌و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه جۆربه‌جۆره‌كان. تكایه به‌ده‌نگدانی پڕ جۆش و خرۆشتان له‌م دوو كاتژمێره‌ی كه ماوه شوناسی كوردستانی بوونی کەرکووک بسەلمێنن، ڕۆحی مامی خۆتان و هه‌موو شه‌هیده‌کان ئاسوده‌بكه‌ن..هه‌رچی حساب و كتاب و گله‌ییه بیخه‌نه پاش ڕه‌واندنه‌وه‌ی به‌ره‌نجامه كاره‌ساتاوییه‌كانی ئه‌م سستی به‌شدارییه‌ی ئێستا له ده‌نگدا.. گه‌ر وانه‌که‌ین کورسییه کوردییه‌کانی قودسه‌که‌مان له‌ده‌ست ده‌چێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی تورکمان و عه‌ره‌به‌کان و ئەوانەی کە دەیانەوێت شکست بە کوردستان بهێنن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە