ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق ڕووی لە زیادبوونە

ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق ڕووی لە زیادبوونە

پەیامی کورد … ڕێژەی تووشبوانی کۆرۆنا لە عێراق ڕووی لە زیادبوونە

 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٤٢٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

 وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمرۆ ٥٦٦٤ کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

 

لە ئێستاشدا ڕێژەی چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە ٨٩,١% ی کۆی تووشبوانە، لە کاتێکدا دوو مانگ لەمەوبەر ڕێژە لەسەروی ٩٦% ی کۆی تووشبوان بووە.

 

لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تەشەنەی کردووە، ٨٧٩ هەزار و ٩٩١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٧٨٤ هەزار و ١٩٩ کەس چاکبوونەتەوە.

 

تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٤٥٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە