پەیامی کورد ... تورکیا جاریکی دیکە باشووری کوردستان بۆمباران دەکات
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی سەر بە " شارباژێڕیان لە باکووری پاریزگای سلیمانی بە بیانووی هەبوونی ئەندامانی پەکەکە جارێکی دیکە تۆپباران کرد
قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووجار فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی سنووره‌كانی قه‌زای ماوه‌تیان كردوه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریش به‌ر به‌رهه‌می جووتیارانی سنووره‌كه كه‌وتوه، ئاگرێكی گه‌وره‌ش كه‌وتوه‌ته‌وه و تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت رایگەیاند، كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووجار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری قه‌زای ماوه‌تیان لە نزیکی گوندی " کلاڵە " بۆردومانكرد کە ئەم بۆمبارانانە ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتوه‌ته‌وه، زیانێكی زۆریش به‌ر كشتوكاڵی هاووڵاتیان كه‌وتوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ردوو گوندی كوێره‌كانی و ده‌شتی ژاژۆڵان كراونه‌ته ئامانج، كه سێ كیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی گه‌ڵاڵه‌وه دوورن.
قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت باسی لەوەشکردوە، بۆردومانه‌كان زه‌ره‌ر و زیانی گیانی نه‌بوه، به‌ڵام زیانێكی زۆر به‌ر باخ و ره‌ز و دارستانی هاوڵاتیان كه‌وتوه، هه‌نگ و بنێشتی به‌شێك له‌جوتیاران زه‌ره‌ر و زیانیان به‌ركه‌وتوه.
رونیشیکردەوە، تیمه‌كان سه‌رقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی فراوانیه‌وه نه‌توانراوه تا ئێستا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە