پەیامی کورد... ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کێشەی بەنزین تاوتوێ دەکات
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دە بێتەوە و لەبارەی چوار تەوەر گفتوگۆ دەکات لەوانە، خستنەڕووی پوختەی بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکە پوختەی ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی پەتای کۆلێرا دەخرێتە ڕوو، هەروەها باس لە بڕیاری کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە کێشەی بەنزین دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە تەوەرێکی دیکەدا گرنگترین سەردێڕی ئەو چاکسازییانەی کە لەلایەن وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەم ئەنجامدراون باس دەکرێت و پاشان ڕەشنووسی نوێی بڕیاری تایبەت بە پاراستن و پارێزگاریکردنی ئەو ناوچانەی کە پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان تێیدا جێگیربوون لەبەر ڕۆشنایی ماددەی (٣/چوارەم) لە یاسای (پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان - عێراق ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠١٥) دەخرێتە ڕوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە