ئەمریکا ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە بکات

ئەمریکا ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە بکات

پەیامی کورد... ئەمریکا ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە بکات

بەپێی دوایین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ تووشبووی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە جیهاندا تۆمارکراوە و لە ٣٠ وڵاتی جیهان بڵاو بووەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا هەزار و ٢٠٠ ژەمە ڤاکسینی بۆ کوتان دژی ئاوڵەی مەیموون دابینکردووە.

لەمبارەیەوە بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا نیگەرانیی خۆیان ڕاگەیاندووە لە خێرا بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە کە پێشتر بەو جۆرە نەبووە، کە ئەوە خێراترین بڵاوبوونەوەیە لەسەر ئاستی جیهان لە مێژووی نەخۆشییەکەدا.

هەروەها ڤاکسینەکە لەلایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)یەوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە و بۆ کەسانی ١٨ ساڵ بەرەو سەرەوە کاریگەریی هەیە

هاوکات بەرپرسی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکان لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون لە سەرتاسەری جیهان بەو زۆری یە لە مێژووی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکەدا نەبووە.

شایەنی باسە ئێستا ئەمریکا خاوەنی دوو جۆر ڤاکسینە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون و باشترینیان جۆری (جینۆس)ە کە ئەو وڵاتە لە ئێستادا ژمارەیەکی کەمی لەبەردەستدایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە