زۆربەی فراکسیۆنەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن

زۆربەی فراکسیۆنەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن

پەیامی کورد... زۆربەی فراکسیۆنەکان بایکۆتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببێتەوە و زۆربەی فراکسیۆنەکانیش بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە.

بەگوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، لە بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە، ژمارەیەک لە نوێنەران سوێندی دەستووری دەخۆن. لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی کۆماری بەڕێوە دەچێت.

وەک لە بەرنامەی کار ئاماژەی پێکراوە، بڕیارە دانیشتنەکە کاتژمێر (12: 00) ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 7/2/2022 بە کاتی بەغدا کۆبوونەوەکە دەست پێ بکات.

دوێنێ هەر یەک لە فراکسیۆنەکانی سەدر، هاوپەیمانی سیادە، پارتی، چوارچێوەی هەماهەنگی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیاند.

ڕۆژی شەممە 5/2/2022، فراکسیۆنی سەدر، بڕیاری دابوو بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان نەکات و دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی لەگەڵ لایەنەکان ڕاگرت. دوێنێش فراکسیۆنی پارتی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و بە ئامانجی تەواوکردنی ڕاوێژ و گفتوگۆی نێوان کوتلە سیاسییەکان، بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران ناکەن.

لە لایەکی دیکە هاوپەیمانی سیادە ڕای گەیاندووە "بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی گفتوگۆی سیاسی، کە لایەنە سیاسییەکان لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوبەش هەوڵی بۆ دەدەن، بە تەوافوق لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە زۆرینەی نیشتمانی، بڕیارماندا سبەی لە دانیشتنی نوێنەران بەشداری نەکەین".

هاوکات هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاندووە.

ئەم دانیشتنەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای ئەوە دێت، ڕۆژی (9ی کانوونی دووەم/ یەنایری 2022) دانیشتنی یەکەمی نوێنەران بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێرران.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە