پەیامی کورد … روسیا کوژران و بریندار بوونی سێ سەربازی خۆی لە ڕۆژئاوا ڕاگەیاند
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئەفسەرێکی سەربازییان لەتەقینەوەکەی دێرەزوری رۆژئاوای کوردستان کوژراوە و دو سەربازی دیکەشیان برینداربون.
ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمرۆ سێشەممە ١٨ی ئاب ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری روسیای بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، ئەفسەرێکی سەربازییان لەتەقینەوەکەی دێرەزوری رۆژئاوای کوردستان کوژراوە و دو سەربازی دیکەشیان برینداربون.
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لەکاتی تێپەڕینی کاروانێکی سەربازی هێزەکانیان کە لە ئۆپەراسیۆنێکی مرۆیی دەگەڕانەوە، بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگایان تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ئەو ژمارە کوژراو بریندارەیان هەبوە.
رونیشیکردەوە، ئەفسەرەکەی سوپای وڵاتەکەیان سەرەتا برینداربوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە کە ڕاوێژکارێکی باڵای سەربازی بوە بەپلەی لیوا، بەڵێنیشیاندا بەهەمو توانایەکیانەوە یارمەتی کەسوکاری ئەو کوژراوەیان دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە