کچە خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا

کچە خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد... کچە خوێندکارێکی کورد دەستبەسەر کرا

یەکێک لە چالاکانی مافەکانی ژنان کە لە بواری ئەو قەتڵانەی کە بە پاساوی نامووس ئەنجام دەدرێن چالاکی دەکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری یەزد دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١١ی مارسی ٢٠٢٢)، پەردیس ڕەبیعی تەمەن ٢٣ ساڵ و خوێندکاری زیندەوەرناسی زانکۆی خاڕەزمی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری یەزد دەستبەسەر کران.

پەردیس ڕەبیعی چالاکی کورد و دانیشتووی شاری یەزد کە لە بواری مافەکانی ژنان چالاکی دەکات سەرقاڵی کۆکردنەوەی ناوی ئەو ژنانە بوو کە لە ئێراندا بوونەتە قوربانی نەریت، شەریعەت و نامووس.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی پەردیس ڕەبیعی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە . چالاکانی مەدەنی هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراویان بۆ چالاکییەکانی لەو بوارانەی سەرەوەدا گەڕاندووەتەوە.

 

 

 

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە