نووسەر و ڕۆژنامەوان ناسر مەردۆخی کوردستانی خەڵکی سنە کۆچی دوایی کرد

نووسەر و ڕۆژنامەوان ناسر مەردۆخی کوردستانی خەڵکی سنە کۆچی دوایی کرد

ناسر یه‌مین مه‌ردۆخی کوردستانی، هه‌واڵنێر، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی پێشه‌نگی کورد سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

به‌ پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ۸ی جۆزه‌ردان، ناسر یه‌مین مه‌ردۆخی کوردستانی دوای زیاتر له‌ ۶ ده‌یه‌ کار له‌ بواری نووسین، هه‌واڵنێری و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئێران، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی تاران کۆچی دوایی کرد.

ناسر یه‌مین مه‌ردۆخی کوردستانی له‌ دایک بووی شاری سنه‌یه‌ و له‌ تاران ده‌ژیا و ماوه‌یه‌که‌ تووشی نه‌خۆشی بوو و له‌ نه‌خۆشخانه‌دا چاودێری پزیشکی لێوه‌ ده‌کرا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە