ئەندامێکی بنەماڵەی " ڕامین حسێن پەناهی " گیراوی سیاسی خۆی کوشت

ئەندامێکی بنەماڵەی " ڕامین حسێن پەناهی " گیراوی سیاسی خۆی کوشت

خوشکەزایەکی ڕامین حسێن پەناهی زیندانی سیاسی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ١-٥-٢٠١٨،  خۆی کوشت، ئەمەش دوای ئەوەی زانیاری پێگەیشت لەبارەی ڕاگوێزرانی ڕامین بۆ ژووری تاکەکەسی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانەكەی.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، نیشتمان حسێن پەناهی تەمەن ۲٥ ساڵ و هاوسەری ئەحمەد ئەمین پەنا بەندکراوی سیاسیی کورد و خوشکەزای ڕامین حسێن پەناهی، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بە ووتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حسێن پەناهی، نیشتمان پاش ئەوەی، کە لە هەواڵی ڕاگواستنی ڕامین بۆ ژووری تاکەکەسی ئاگادار کرایەوە، خۆی کوشتووە.

ئەحمەد ئەمین پەنا، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئێستێخباراتی یەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەستبەسەر کرابوو.

ئەمین پەنا لە ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە جەژنی نەورۆزدا، حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە