پەیامی کورد ... ٥٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریکی گەیشتە بنکەی سەربازی حەسەکە
سەرچاوەکان : کاروانێک بریتی لە ٥٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەگەڵ کەل و پەلی قورس و لۆجیستیکی لە ڕیگای خاکی عێراق ەوە گەیشتە خاکی سووریا .
بە پێی ڕاپۆرتێک سەرچاوەکانی ناوخۆیی لە گوندی السویدیە لە ناوەندی شاری حەسەکە ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکی کاروانێک بریتی لە ٥٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەگەڵ کەل و پەلی قورس و لۆجیستیکی یان لە ڕیگای خاکی عێراق ەوە لە ڕێگای سنووری الولید گەیاندووەتە خاکی سووریا .
ئەمریکییەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی بوونی خۆیان لە ناوچەی الجزیرە لە سووریا ، لەماوەی چەند مانگی ڕابردووەوە هەزاران لۆری چەک و کەل و پەلی سەربازی و لۆجیستی یان لە ڕیگا سنوورییەکانەوە گەیاندووەتە ناو خاکی سووریا .
پێشتر ڕاگەیندرابوو کە ئەمریکییەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی بوونی خۆیان لە ناوچەکە و هەروەها درووست کردنی حۆکمڕانی تەواو لە سەر کێڵگە و مەیدانە نەوتییەکانی باکووری سووریا بنکەیەکی نوێی ئاسمانی یان لە ناوچەی حەسەکە دادەمەزرێنێت . ئەم بنکە ئاسمانییە لە حالێکدا دادەمەزرێت کە دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ دا بڕیاری خۆی دەربارەی دەرخستنی هێزەکانی ووڵاتەکەی لە سووریا بە فەرمی ڕاگەیاندبوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە