پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی لە سەر کۆرۆنا ئامارێكی مەترسیدار ئاشكرا دەكات
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كرد، ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتای كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە، راستی ژمارەكە نییە.
لە راپۆرتێكیدا ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نووسیویەتی، وێڕای ئەوەی ئێستا ژمارەی قوربانیانی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڵاودەكرێتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە ژمارەی راستەقینە نییە، بەڵكو ژمارەی بنەڕەتی و راستەقینە زۆر زیاترە لەو ژمارەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردوو ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستدابوو بە (1.2) ملیۆن كەس مەزەندە كرابوو، بەڵام ڕێكخراوی تەندروستی دەڵێت، لە ساڵی (2020) ژمارەی ئەوانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە لە 3 ملیۆن كەس زیاترە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە