پەیامی کورد ... ئهنجوومهنى ئاسايشى ههرێمى كوردستان له راگهيهندراوێكدا، وهڵامى ميدياكانى سهر به رژێمى سوورياى دايهوه و ڕايگهياند، مایەی گاڵتەجاڕییە کە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد کە بۆ مانەوەی خۆی پاڵپشتی تیرۆریستانی کرد تا وەکوو بەدیلێکی باشتر لە تووندڕۆکان خۆی بنوێنێت باسی تیرۆر بکات.
دهقى ڕاگهيندراوهكه
لە ھەندێ میدیای سەر بە رژێمی سووریاوە لە میانەی لیستێکی دوور و درێژی ئەو کەسانەی ھاوکاریی ئۆپۆزيسیۆنی سوورییان کردووە و بە پاڵپشتیی تیرۆر ناوزەد کراون، ئاماژە بە ناوی بەڕێز مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دراوە.
مایەی گاڵتەجاڕییە کە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد کە بۆ مانەوەی خۆی پاڵپشتیی تیرۆریستانی کرد تاکو وەکو بەدیلێکی باشتر لە توندڕۆکان خۆی بنوێنێت باسی تیرۆر بکات.
رژێمێک چەکی قەدەغەکراوی دژ بە خەڵکی سیڤیل بەکار ھێنابێت و بە سەدان ھەزار ھاووڵاتی سووریای خەڵتانی خوێن کردبێت و بە ملیۆنانی دیکەی ئاوارەی ووڵاتانی دەورووبەر کردبێت، دەبێت چ ئیعتبارێکی ھەبێت تا بانگەشەی درووستکردنی لیستێکی وا بکات؟!
ئەوەی زیاتریش مایەی پێکەنینە ئەوەیە کە ھەندێ ھەرزەکاری سیاسی و گەندەڵکار و خائین بەو ھەواڵە شاگەشکە دەبن و دەھۆڵی بۆ لێدەدەن.
ئەوەی کە رژێمی سووریای ھەراسان و توڕە کردووە پاڵپشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بووە لە ھێزە رەسەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.
شانازییە بۆ مرۆڤ کە تۆمەتبار بکرێت بە پاڵپشتیی خەڵکی ستەملێکراو و مافخوراو و جێگەی سەربەرزیشە، کە لە ناوخۆی وڵات لە بەرەی دژ بە گەندەڵان و خۆفرۆشان وڵاتفرۆشان ھەژمار بکرێی.
دامودەزگاکانی ژێر سەرپەرشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوبەشێکی کارای ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر، بەردەوام گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە و لە دوا ئۆپەراسیۆنی تایبەتیشدا کە لە میدیا جیھانیيەکاندا دەنگی دایەوە، گەورەترین باندی پاڵپشتیی دارایی تیرۆریستان و شوشتنەوەی پارە پوچەڵ کرایەوە و ئەو باندەش زۆر کەس و لایەنی تێوەگلابوون .
ھۆکاری داخ لە دڵی و کینەی خائین و وڵاتفرۆشان و دز و گەندەڵانی ناوخۆش لە بەرامبەر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ھەمیشە بەڕێزیان دژ بە سیخوڕی و داگیرکاری و تیرۆر و خیانەت و گەندەڵیيەکانیان وەستاونەتەوە و ھەمیشەش لەو رەوتە بەردەوام دەبن و لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆر دەمێننەوە.
30-12-2018
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە