حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان ڕاسپێردرا

حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان ڕاسپێردرا

پەیامی کورد ... حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی لوبنان ڕاسپێردرا

 

میشال عۆن، سەرۆكی لوبنان ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی تشرینی یەكەم سەعد حەریری بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ڕاسپارد، ئەمەش پاش بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەكانی پەرلەمانتاران لەو ڕاوێژە پەرلەمانییەی سەرۆكایەتی كۆمار ئەنجامیدا.

 

لای خۆیەوە سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو لە وتەیەكدا پاش جێهێشتنی كۆشكی كۆماری سوپاسی پەرلەمانتاران و بەتایبەتیش ئەو ئەندامانەی كرد كە ڕەزامەندییان لەسەر ڕاسپاردنەكەی كردووە بۆ "پێكهێنانی حكومەت لە كەسانی تەكنۆكرات و ناحزبی".

 

حەریری وتیشی، "ئەركی حكومەتەكەی جێبەجێكردنی ئەو چاكسازییە ئابوری و دارایی و ئیدارییەیە كە لە ڕاگەیەنراوی دەستپێشخەری فەڕەنسادا هاتووە و فراكسیۆنە سەرەكییەكان پابەندبوونی خۆیان بۆ پشتیوانی حكومەت لە جێبەجێكردنیدا نیشانداوە".

 

دوپاتیشیكردەوە كە هەوڵ بۆ وەستاندنی ئەو هەرەسهێنانە دەدات كە هەڕەشە لە لوبنان و ئاسایشەكەی دەكات.

 

حەریری كە تاكە پاڵێوراوی ئەو پۆستە بوو ٦٥ دەنگی لە كۆی ١٢٨ ئەندامی پەرلەمان بەدەستهێنا، لەكاتێكدا ٥٣ پەرلەمانتار بایكۆتی ناونانەكەیان كرد و هەشت پەرلەمانتاری سەربەخۆش بەشدارییان نەكرد.

 

دوابەدوای تەقینەوەكەی ٤ی ئابی بەنداوی بەیروت، كە تەقینەوەی هەزاران تۆن لە نیتراتی ئەمۆنیۆم بووە هۆی كوژرانی نزیكەی ٢٠٠ كەس و برینداربوونی هەزارانی دیكە سەرەڕای زیانی دارایی كە بە ملیارەها دۆلار مەزەندە دەكرێت، حكومەتی ئەو وڵاتە دەستی لەكاركێشایەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە