کۆبوونەوەیێکی سیاسی گەورە لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام دەدرێت

کۆبوونەوەیێکی سیاسی گەورە لە نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام دەدرێت

كۆبوونه‌وه‌یێک به‌سه‌رپه‌رشتیى نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى بەڕێوەدەچێت، ئه‌مه‌ش دواى ته‌واوبوونى كارى ئه‌و لیژنه‌ ته‌كنیكییانه‌ ده‌بێت كه‌ ئێستا له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كار ده‌كه‌ن.

عەباس بەیاتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا لیژنەکان کار لەسەر ئەو دۆسێیانە دەکەن کەپەیوەندییان بەدەروازە سنورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە ھەیەو لەداھاتوویەکی نزیکیشدا کاری سەرجەم ئەو لیژنانە کۆتایی دێت،  وە دوای کۆتایی ھاتنی کاری لیژنەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە بەشداری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەفدی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت کەتێیدا لەسەر بنەمانی راپۆرتی لیژنەکان بابەتە ئاڵۆزەکانی نێوان ھەولێرو بەغداد چارەسەر دەکرێن و سەرجەمیان یەکلایی دەکرێنەوە.

عه‌باس به‌یاتى كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى حزبى ده‌عوه‌یه‌ و كه‌سێكى نزیك له‌ عه‌بادییه‌، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سیاسیى گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.

به‌یاتى گوتوویه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتیى نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دواى ته‌واوبوونى كارى ئه‌و لیژنه‌ ته‌كنیكییانه‌ ده‌بێت كه‌ ئێستا له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كار ده‌كه‌ن.

ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ى ده‌عوه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌ كۆبوونه‌وه‌ سیاسییه‌ گه‌وره‌كه‌ به‌پێى كارى لیژنه‌ ته‌كنیكییه‌كان، كۆتا به‌كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌هێنرێت، به‌ تایبه‌تى وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ “بارودۆخێك باش له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و هه‌ردوولا ئاره‌زوویان هه‌یه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە