Cîhan
٧ هەلیکۆپتەری ڕووسی لە ئۆکراینا خرانە خوارەوە
پەیامی کورد... ٧ هەلیکۆپتەری ڕووسی لە ئۆکراینا خرانە خوارەوە
دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئاشکرای دەکات، ئەو هێزانەی سوپای ڕووسیا کە هێرشی ناو خاکی ئۆکراینان کردووە بە ڕێژەی ٤٠٪ توانای شەڕکردنیان لە دەست داوە و لەناوچوون.
هەروەها سوپای ئۆکراینا ئاماژەی بەوەدا، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا توانراوە حەوت هەلیکۆپتەری شەڕکەری ڕووسیا لە ناوچەی چێرنۆبایڤێکا بخەنە خوارەوە.
سوپای ئۆکراینا جەختی لەوە کردەوە، لە چەند ناوچەیەکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانیان نۆ هێرشیان کردووەتە سەر سەربازگە و مۆڵگەکانی سوپای ڕووسیا و نۆ شوێن و جبەخانەیان لەنێوبردووە.
دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، هێزەکانی ڕووسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە هێرشەکانیاندا دەست ناپارێزن و هەڕەمەکیانە ناوچە سڤیل نشینەکان و ژێرخانی شارەکان بە ئەنقەست تۆپباران دەکەن.