پەیامی کورد : چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکی تیرۆریستییان بۆ سەر یەکەیەکی سەربازی پۆلیسی ناوەندی عێراق ئەنجام دا.
کاتژمێر ١٠ : ٢٢خوولەکی شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی پۆلیسی ناوەندی لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوک
بە پێی زانیارییەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سریەی چواری فەوجی دووی لیوای مغاویری، لە گوندی تەلوەرد شەڕ و پێكدادان لەگەڵ داعش رووی داوە، كە داعش ھێرشی كردووەتە سەریان و شوێنەكەش لە گوندی كەلهوڕ و ناحیەی پردێ نزیكە، لە ئاكامیشدا سێ پۆلیس كوژراون بە ناوەكانی نزار موسلیم و مەكی كامل و نازم ساڵح و دوو برینداریش ھەبوون بە ناوەكانی ملازمی یەك محەمەد حاتەم و مەحموود عەواشە، كە ئێستا ھەردوو بریندارەكە لە نەخۆشخانەی كەركووكن". .
لە ئاکامی ئەم هێرشە تیرۆریستییەدا ٣ پۆلیس گیانیان لەدەست دا و ٢ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە