پەیامی کورد ... مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دەبێتە فەرمانبەری کەناڵێکی تەلەفزیۆنی
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دەبێتە فەرمانبەری کەناڵی فۆکس نیووز .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا و دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ وەکوو شرۆڤەکار ی سیاسی لە کەناڵی فۆکس و دەستە ڕاستی فۆکس نیووز دامەزراوە . پۆمپێئۆ لە ڕاگەێندراوێکدا کە لە کەناڵی فۆکس بڵاوکراوەتەوە پەیمانی بە بینەرانی ئەم کەناڵە داوە شرۆڤەگەلێکی ڕێک و پێک و بێلایەنانە لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ببیستن .
سۆزان سکات بەڕێوبەری گشتی فۆکس نیووز یش پۆمپێئۆ ی یەکێک لە بەهاترین و ناسراوترین کەسایەتییەکان لە بابەتی پەیوەندیدار بە سیاسەتی دەرەوە و ئەمنیتی نیشتیمانی ئەمریکا ناو برد و بەرگری لە دامەزراندنی ئەو لەم کەناڵە کرد . ئەمە لە حاڵێکدایە کە فۆکس نیووز لە مانگەکانی دوایی دا ژمارەیەک لە ئەندامانی دەوڵەتی ترامپ ی لە دەزگاکەی خۆی دامەزراندووە کە لە نێویاندا دەتوانرێ ئاماژە بە لارا ترامپ بووکی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا و کەیلی مەک ئەنانی بەڕێبەری پێشووی میدیایی کۆشکی سپی بکرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە