پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی لە هەرێمی كوردستان نمە باران دەبارێت. لای خۆشیەوە شارەزایەكی كەشناسی عێراقی رایگەیاند كە سبەی لە هەرێمی كوردستان بارانی بە لێزمە دەبارێت.
بەپێی راگەیندراوێکی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، لە ههولێر بەرزترین پلەی گەرما 35 پلە دەبێت و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین ٣٤ پلە و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، هەروەها لە دهۆك بەرزترین ٣٤ پلە و نزمترین ٢٠ پلە دەبێت، لە كهركوك بەرزترین پلە ٣٨ پلهی سهدی و نزمترین ٢٤ پلە دەبێت.
هەروەها سبەی شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە ههولێر ٣٣ پلە دەبێت و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی ٣٢ پلە دەبێت و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك ٣٣ پلە دەبێت و نزمترین ١٩ پلە دەبێت، هەروەها بەرزترین پلەی گەرما لە كەركووك ٣٦ پلە دەبێت و نزمترین ٢٣ پلە دەبێت.
لای خۆشیەوە سادق عەتیە، ئەندامی دەستەی كەشناسی جیهانی و شارەزای كەشناسی عێراقی رایگەیاندوە كە رۆژی شەممە، بارانی بەلێزمە لە هەرێمی كوردستان دەبارێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە