کاروانێکی حەشدی شەعبی بوردمان کرا

کاروانێکی حەشدی شەعبی بوردمان کرا

پەیامی کورد … کاروانێکی حەشدی شەعبی بوردمان کرا

کاروانێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سووریا بۆردومان کرا و هاوپەیمانانیش بەرپرسیارێتیی بۆردومانەکە رەت دەکەنەوە.

درەنگانی شەوی سێشەممە 14-9-2021، فڕۆکەیەکی جەنگی کاروانێکی حەشدی شەعبی لە گوندەوارەکانی ئەلبوکەمال لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا و لە نزیک سنووری عێراق، بۆردومان کردووە.

سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە کاروانەکە لە دوو ئۆتۆمبێل پێک هاتبوو و هەردووکیان بە تەواوی تێک شکاون.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە: دەنگی تەقینەوە لە گوندەوارەکانی دێرەزوور بیستراوە، کە تەقینەوەکان لە بنکەیەکی سەربازیی تایبەت بە میلیشیا ئێرانییەکان لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی جەنگیی نەناسراو روویان داوە.

واینێ مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رەتی کردووەتەوە هێرشەکەیان ئەنجام دابێت و رایگەیاندووە: فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە رۆژی سێشەممە 14-9-2021دا هیچ بۆردومانێکیان نەکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە