بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد … بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

 کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٠ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی دستڕێژی ئەو هێزانە کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “جەمیل ئەحمەدپوور” خەڵکی گوندی “حەوتاش” بە سەختی بریندار بووە.

 

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.

 

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینی لانیکەم ٢٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٥٩ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٨١ کەسیان بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە