دوێنێ سێ شه‌ممه 16ی ئۆكتۆبه‌ر ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌ته گه‌وره‌ی سەدەی کورد تێپه‌ری ، له ساڵیادی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك ڕۆژێكی ناخۆش بوو بۆ هاوڵاتیانی كوردستان ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌كانی تردا جیاواز بوو چوونكه له‌و ڕۆژه شوومه‌دا به‌هۆی خیانه‌تی ناوخۆیی و تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان 51% خاكی كوردستان‌مان له‌ده‌ستدا.
بە پێی زانیارییەکان پافێڵ تاڵه‌بانی، ئاراس شێخ جه‌نگی و شاڵاوی کۆسره‌ت ره‌سوڵ، له ماڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له هه‌ولێر، ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر له‌گه‌ڵ قاسم سولێمانی کۆبونه‌ته‌وه و میوانداریان کردووه و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و گرووپه بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه عێراقیه‌كان شكست دێنێ.
هەروەها به‌پێی زانیاری لە سەرچاوەیەکی تایبه‌ت و نزیك له یه‌كیتی نیشتمانییەوە ئاشكرا ده‌كرێت، كه یه‌كیتی نیشتمانی و به‌تایبه‌تی باڵی خیانه‌تكاری ناو یه‌كیتی هه‌وڵی جیددیانداوە له‌گه‌ڵ ئێران تاوەكوو له ڕۆژی خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌دا پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك دابنێن، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان شكستی هێناوه.
هۆكاری شكسته‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پاڤێڵ تاڵه‌بانی شكستی هێناوه له ڕازیكردنی لایه‌نه شیعه عێراییه‌كان تاكو پارێزگاری نوێی كه‌ركوك هه‌ڵبژێرن و له‌پشكی یه‌كێتی بێت. هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه یه‌کێتی به‌نیازبوو له ڕۆژی خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر، ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت تاکو ڕای گشتی ته‌رکیزی له‌سه‌ر خیانه‌ته‌که نه‌مێنێ، ئه‌م هه‌وڵه‌ی یه‌كێتیش له‌كاتێكدا بوو كه پافێڵ و لاهور مژده‌یان به خه‌ڵک ده‌دا که پارێزگارێکی نوێ داده‌نێن.
هەروەها ئاشكرا دەکرێت كه لاهور و پافێڵ زۆر ته‌کلیفیان ده‌کرد، که بۆ ئه‌وه‌ی به خیانه‌تکار نه‌ناسرێن و ئه‌و فشاره‌یان له‌سه‌ر نه‌مێنێت پێویسته وه‌ک پاداشت ئه‌و پۆسته‌یان پێبدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە