پەیانی کورد... فڕۆکەیەکی سوخۆ-25 ی ڕووسیا لە ئۆکراینا بەردرایەوە
سەرۆکایەتی ئەرکانی ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت لە 24 کاتژمێری رابردوودا 81 هێرشی رووسیایان تێکشکاندووە و فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیمان لە جۆری سوخۆ-25 خستۆتە خوارەوە .
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند: سوپای رووسیا هێرشەکانی لە لیمان، کوپیانسک، باخمووت، ئاڤدیڤکا و شاختێرسک چڕکردووەتەوە و لە هێرشەکانی دا بە چەکی قورس ناوەندە مەدەنییەکان بۆردومان دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 81 هێرشی هێزەکانی رووسیایان لە پێنج ئاراستەی جیاوازەوە تێکشکاندوون، هەروەها فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیاش لە جۆری سوخۆ-25 خراوەتەوەخوارەوە.
ڕوونیشی كردەوە، رووسیا دەیەوێت ناوەندە هەستیارەکانی ئۆکرانیا لەناوببات و باڵەخانەکان دەکاتە ئامانج.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە