TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە بۆسەیکی داعش بۆ سەر سوپای عێراق چەندین کەس کوژران و بریندار بوون

سارا
Yazar
📅 13 Nisan 2020 20:58

پەیامی کورد     ...    لە بۆسەیکی داعش بۆ سەر سوپای عێراق چەندین کەس کوژران و بریندار بوون .

بە پێێ زانیارییەکان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای داقوقی باشووری كەركووك سوپای عێراق كەوتنە بۆسەیەكی داعشەوە و دوو سەربازی عێراق كوژراون و ٥ی دیكە ش برینداربوون.

 سوپای عێراق، هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لە گوندی تەللبوسەل-ی قەزای داقۆق و دەورووبەری ئەنجامدا، بەمەبەستی گرتن و راوەدوونانی ئەو چەكدارانەی داعش كە شەوی رابردوو لە ناوچەكە زیانیان لە سوپای عێراق گەیاندبو. بەڵام كەوتنە بۆسەیەكی داعشەوە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك كەس كوژران و برینداربوون.

كارگێڕی كۆمیتەی یەكێتی لە داقۆق ، عادل ئەحمەد رایگەیاند،"پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر سوپای عێراق و بەو هۆیەوە دوو سەربازی سوپای عێراق كوژران و ٥ ی دیكەش برینداربوون كە لەناو بریندارەكاندا عەقیدێكی تێدایە"

جێگای ئاماژەدانە شەوی ڕابردوو چەكدارانی داعش لە گوندەكانی قەزای داقۆق، هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی و بەو هۆیەوە پۆلیسێك كوژراو داعشێكیش بە برینداری بە دیل گیرا.

Paylas: