چەندین ڕێکار بۆ خۆپاراستن لە دڵەڕاوکێ
پەیامی کورد.. چەندین ڕێکار بۆ خۆپاراستن لە دڵەڕاوکێ
ئامرازەكانی ژیانی سەردەم و ستایلی ژیان، هۆكار و پاڵنەرن بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە حاڵەتی دڵتەنگی و دڵەكوتە. مرۆڤ دەتوانێت بە رێگەگەلێكی ئاسان، خۆی دوور بخاتەوە لەم حاڵەتە نەخوازراوە و كۆنترۆڵی بكات.
چۆن لە دڵەڕاوكێ خۆت دەپارێزیت؟ رێگا و چارەسەر چیین و دەبێ چی بكەی؟
١- سەرەتا پێویستە گرنگی بە خواردنت بدەی، چونكە جۆری خۆراكەكان كاریگەرییان هەیە لەسەر ئارامبوونت، یاخود بەپێچەوانەوە كاریگەریی نەرێنییان هەیە. پێویستە رێجێمی خۆراكیی تەندروست پەیڕەو بكەی.
٢- پێویستە شەوانە بە باشی بخەویت و كەمخەو نەبیت.
٣- پێویستە رۆژانە گرنگی بە وەرزشكردن بدەیت.
٤- ئەگەر دڵەكوتەت هەیە، پێویستە خواردنەوەی چا و قاوە كەم بكەیتەوە.
٥- پێویستە گرنگیی بە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بدەیت و لە سووچی ماڵ دانەنیشیت.
٦- پێویستە كاتی زیاتر بۆ خۆت تەرخان بكەی، سەفەر بكەیت و پشوو بدەیت.