پەیامی کورد ... عێراق ساڵی ڕابردوو ٤١ میلیارد دۆلار نەوتی فرۆشتووە
كۆمپانیای سۆمۆ ڕایدەگەیەنێت: ساڵی ڕابردوو زیاتر لە یەك ملیار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە.
ئەمرۆ شەممە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراقی (سۆمۆ) بڵاویكردەوە: كۆی گشتی هەناردەی نەوتی عێراق لە ساڵی 2020 گەیشتوەتە یەك ملیار و 96 ملیۆن و 345 هەزار بەرمیل نەوت ، مانگانە 91 ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل و رۆژانە بە تێكڕای دوو ملیۆن و 362 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە.
بە پیێی ئامارەكە داهاتی نەوت ساڵی ڕابردوو گەیشتۆتە 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار تێكڕا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش 38 دۆلار و 86 سەنت بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە