سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەیەکی کەرەج لەسێدارە دران

سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەیەکی کەرەج لەسێدارە دران

پەیامی کورد... سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەیەکی کەرەج لەسێدارە دران

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی شەهرام کاکاوەند، پەیمان سولەیمانی و عزیزیار هاشمی خەڵکی شارەکانی هەرسین و کۆیەشت، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ خەرمانانی ٢٧٢٢ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەهرام کاکاوەند ٣٣ ساڵ و خەڵکی هەرسین، عەزیزیار هاشمی خەڵکی هەرسین و پەیمان سولەیمانی ٤٢ ساڵ و خەڵکی کۆیەشت پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان لە هۆڵی ٤ی بەندیخانەی کەرەج گوازرابوونەوە ژووری تاکەکەسی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە