پەیامی کورد ... هێرشێکی داعش لە سەلاحەدین ٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
له ئەنجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له سنووری قه‌زای بێجیی سه‌ر به پارێزگای سه‌لاحه‌دین، ٣كه‌س كوژران و٥ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی رایگه‌یاند، له هێرشێكی داعشدا له شاره‌دێی "زاویه مسحهك"ی سه‌ر به قه‌زای بێجی له سنووری پارێزگای سەڵاحەدین، ٣ كه‌س كوژران، یه‌كێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقیدا ئاماژە به‌وه‌شدراوه، كە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی ھاوڵاتیاندا تەقیوەتەوە و ھێزە ئەمنیەكان بە ھانای ئەو ھاووڵاتییانەوە چوونە، دواتریش چه‌كدارانی داعش بۆسه‌یان داناوه و ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ٣ كه‌س كوژراون، و ٥ی دیكه‌ش برینداربوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە