لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە سەر ڕێگای هەولێر - کەرکووک ٥ پۆلیسی عێراقی کوژرا و بریندار بوون

لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە سەر ڕێگای هەولێر - کەرکووک ٥ پۆلیسی عێراقی کوژرا و بریندار بوون

پەیامی کورد  :  چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکی تیرۆریستییان بۆ سەر یەکەیەکی سەربازی پۆلیسی ناوەندی عێراق ئەنجام دا.

کاتژمێر ١٠ : ٢٢خوولەکی شەوی ڕابردوو  تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی پۆلیسی ناوەندی لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوک

بە پێی زانیارییەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو لە سریەی چواری فەوجی دووی لیوای مغاویری، لە گوندی تەلوەرد شەڕ و پێكدادان لەگەڵ داعش رووی داوە، كە داعش ھێرشی كردووەتە سەریان و شوێنەكەش لە گوندی كەلهوڕ و ناحیەی پردێ نزیكە، لە ئاكامیشدا سێ پۆلیس كوژراون بە ناوەكانی نزار موسلیم و مەكی كامل و نازم ساڵح و دوو برینداریش ھەبوون بە ناوەكانی ملازمی یەك محەمەد حاتەم و مەحموود عەواشە، كە ئێستا ھەردوو بریندارەكە لە نەخۆشخانەی كەركووكن". .

لە ئاکامی ئەم هێرشە تیرۆریستییەدا ٣ پۆلیس گیانیان لەدەست دا و ٢ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە