تەقینەوەیەک لە حەلەب نزیکەی ١٠٠ قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە حەلەب نزیکەی ١٠٠ قوربانی لێکەوتەوە

پەیامی کورد ... تەقینەوەیەک لە حەلەب نزیکەی ١٠٠ قوربانی لێکەوتەوە

 

تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی باب-ی سەر بەپارێزگای حەلەبی سوریا ڕوویدا و بەوهۆیەشەوە ١٨ کەس کوژران.

 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی باب لە پارێزگای حەلەب کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دایە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.

 

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە ١٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٥ کەسی دیکەش برینداربون .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە لە نزیک مزگەوتی عوسمان لە ناوەڕاستی شارۆچکەکەدا رویداووە و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.

 

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک، به‌رپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە