پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئەنجامی پشکنینەکانی ئەمڕۆی کۆرۆنای بە گشتی ڕاگەیاند
وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی نۆ هەزار و ٦٠٠ پشکنین لە سەرانسەری عێراق ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش هەزار و ٦ کەسیان تووشی کۆرۆنا بوون کە ٤١٣ تووشبوویان لە بەغدای پایتەخت تۆمارکراوە.وەزارەتی تەندرووستی عێراق لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترینان لەم پارێزگایەندا تۆمارکراوە، بەغدا ٤١٣ کەس، بەسرە ٩٦ کەس، سلێمانی ٨٧ کەس، واست ٤٨ کەس، بابل ٤٨ کەس و پارێزگای زیقاریش ٥٠ تووشبوو تۆمارکراوە.ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٢٣٥ تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٤ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق لەبارە دواین ئامارەکانیش ئەوەی خستوەتەڕو، تائێستا لە عێراق نۆ هەزار و ٨٤٦ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٥٧٣ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٨٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە