پەیامی کورد ... پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ دیداری ئۆجالان بەرەو ئیمڕاڵی بەڕێکەوتن.
بەپێی ڕاپۆرتێک ، ئەمڕۆ چوارشەممە هەریەکە لە پارێزەران ڕەزان ساریجا و نەورۆز ئویسال بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرەو دورگەی ئیمڕاڵی بەرێکەوتن.
16ی ئەم مانگە، عەبدولحەمید گول، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ پارێزەرەکانی هەڵگیرا، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا یاسای چاوپێكەوتنی ئۆجەلان لەگەڵ پارێزەرەكانی گۆڕانكاری تێداكرا.
وەزیری دادی تورکیا ڕوونیکردەوە، "سەڕەڕای ئەوەی بڕیارەكە هەڵگیراوە، بەڵام سنوور و چوارچێوەی چاوپێكەوتنەكان بە شێوەیەكی ورد لە لایەن یاساوە رێكخراوە".
حکومەتی تورکیا لە 27ی تەموزی ساڵی 2011ەوە رێگەیان بە پارێزەرەکانی ئۆجالان نەداوە سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکەن، تا پێش ئەو بڕیارەی وەزیری داد-ی توركیاش زیاتر لە 789 جار، داواکاری بینینی ئۆجالان ڕەتکراوەتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر بەشێکی زۆری داواکاریەکان بە بیانوی خراپی کەش و ھەواو ھۆکاری کێشە لە کەشتییەکان و دۆخی نائاسایی تورکیاوە ڕەتکرابوونەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە