پەیامی کورد … لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی دیکەی کورد کوژرا
کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری ئەم شارە بە تەقەی راستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی یەکشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، کۆڵبەرێک بە ناوی ڕەسووڵ کەریمی،۳۲ ساڵە و خەڵکی بانە، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر سنووری بانە، بە دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕەسووڵ کەریمی لە سنووری "کوندەسوور"ی بانە و بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە لە لایەن هیزە چەکدارەکانی ئیرانەوە تەقەی لێ کراوە.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە لاوە ئەمرۆ بە خاک سپێردرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە