ژنێك کەوتە نێو رووباری باڵەکایەتییەوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە

ژنێك کەوتە نێو رووباری باڵەکایەتییەوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە

پەیامی کورد... ژنێك کەوتە نێو رووباری باڵەکایەتییەوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە


بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئافرەتێک لە پردی حافیز کەوتۆتە نێو رووباری باڵەکایەتی و لە ئێستادا تیمەکانی هۆبەی رزگارکردن و مەلەوانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بەگەڕان کردووە.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 17_ی نیسان_ی 2023 بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئافرەتێک لە پردی حافیز کەوتۆتە نێو رووباری باڵەکایەتییەوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە کارمەندەکانیان لە هۆبەی رزگارکردن و مەلەکردن دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە بە ئامانجی سۆراغکردنی ئەو ژنە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە