پەیامی کورد … بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری کرماشان
دوو کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ کە یەکێکیان باوکی سێ منداڵە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٢٠ی شەوی یەکشەممە ٢ی ژانویەی ٢٠٢٢، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی عومەر یەعقووبی تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی گوندی کڵاشی باخان و سەلاح شامورادی خەڵکی گوندی زیڕانی جوانڕۆ ڕاگەیەندراوە.
عومەر یەعقووبی کە باوکی سێ منداڵیشە ڕانی چەپی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە