پەیامی کورد ... کۆرۆنا لە عێراق گیانی ٥٣ کەسی ئەستاند
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و چوار هەزار و ٢٧ چاکبوونەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٩١ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا وچوار هەزار و ٢٧ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.“
بە پێی ڕاگیەندراوی ئەو وەزارەتە لەو ماوەیەدا ٥٣ کەس بە نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە