سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێر

مەحموود مەشھەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە ھەولێر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤).

ئێوارەی پێنجشەممە ٢١-١١-٢٠٢٤، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر پێشوازی کرد لە مەحموود مەشھەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندێکی یاوەری کە پێکھاتبوون لە ژمارەیەک پەرلەمانتار.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و شاندی یاوەری بەشدار دەبن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست (مێپس ٢٠٢٤) کە بڕیارە ئەمڕۆ ھەینی لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دھۆک بەڕێوەبچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە