لە سنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بریندار کران

لە سنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بریندار کران

پەیامی کورد … لە سنووری سەردەشت دوو کۆڵبەر بریندار کران

 

دوو کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی باشووری کوردستان گوازرانەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی ناوچەی بەیتووشی سەردەشت ژمارەیەک کۆڵبەریان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

 

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “هەژار ساڵحی” و “عەلی ساڵحی” بە سەختی بریندار بوون.

 

ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە