کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا

پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت بە ناوی ئەرسەلان ڕەسووڵی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٧ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ (١٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٣) ئەرسەلان ڕەسووڵی کۆڵبەری تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شارۆچکەی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرسەلان ڕەسووڵی بە شێوەی ڕاستەوخۆ و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێ کراوە و فیشەک بەر سینگی کەوتووە.

جێگای ئاماژەیە کە، تەرمی ئەرسەلان ڕەسووڵی لە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە ڕاگیراوە.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە