پەیامی کورد … لە خانەقین پێنج ئەندامی داعش کوژران
لە سنووری شارۆچكەی سەعدیەی سەر بە خانەقین و لە نزیک دەریاچەی حەمرین، پێنج تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزەكانی سوپای عێراقەوە كوژران.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا و لە دوو هەڵمەتی جیای هێزەكانی سوپای عێراقدا بۆ ناوچەكانی سنووری شارۆچكەی سەعدیەی سەر بە شاری خانەقین و دەریاچەی حەمرین و شارەبان، تواندراوە پێنج تیرۆریستی داعش بكوژرێن.
هەروەها لەو هەڵمەتەدا ژمارەیەك جبەخانە و بارەگا و مۆڵگەی نهێنیی داعش خاپوور كراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە