دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری کرماشان بریندار کران

دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری کرماشان بریندار کران

پەیامی کورد... دوو کۆڵبەری دیکە لە سنووری کرماشان بریندار کران

کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی جوانڕۆ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. خاڵۆی ئەم کۆڵبەرەش ڕۆژی ڕابردوو بریندار کراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێک بە ناوی ئارەش نووری تەمەن ٣٠ ساڵ لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار کرا.

ئارەش نووری خەڵکی گوندی «کڵاش» سەر بە شاری جوانڕۆ بووە کە لە مەودای نزیکەوە و لە بەشی سەریەوە دراوەتە بەر دەستڕێژ.

باری تەندروستی ئەم کۆڵبەرە ناجێگیرە و بە هەلیکۆپتەر گوازراوەتەوە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان.

شایانی باسە ڕۆژی ڕابردوو خاڵۆی ئەم کۆڵبەرە بە ناوی ئەکبەر مومەیەزی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە