پەیامی کورد... برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە
شەوی یەکشەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی مەرخوز سەر بە شاری سەقز بە ناوی ئاکۆ تەڵایی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری کێلێی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو: "هێزە چەکدارەکان ڕاوەدووی کۆڵبەرانیان ناوە و تەقەیان لێیان کردوە و لە ئاکامدا ئاکۆ تەڵایی شانی بە سەختی پێکراوە".
هەروەها، لە ئاکامی ئەو ڕاوەدوونانەدا کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوی ئەیووب جەوانپوور بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە لاقی بە سەختی بریندار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە