پەیامی کورد … برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بانه سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (١٦ی مارسی ٢٠٢١)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانه تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە “سەلام ماڵتە” و “بێستوون محەمەدپوور” ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێستوون محەمەدپوور دەستی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی تەورێز گوازراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە