"داعش لە 10 مانگی ئەمساڵدا 170 کردەوەی تیرۆریستیی جێبەجێکردوە"

"داعش لە 10 مانگی ئەمساڵدا 170 کردەوەی تیرۆریستیی جێبەجێکردوە"


پەیامی کورد … "داعش لە 10 مانگی ئەمساڵدا 170 کردەوەی تیرۆریستیی جێبەجێکردوە"

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هەرچەندە لە ساڵی 2018ەوە حکومەتی عێراقی کۆتاییهاتنی خەلافەتی داعشی راگەیاند، بەڵام ئەوکاتیش ئەوان وەک وەزارەتی پێشمەرگە باوەڕیان وابوە داعش کۆتایینەهاتوە و بەشێوەی شانەی نوستو بەردەوام دەبن لەهێرشەکانیان، بەگوێرەی ئامارەکانیش لە دو ساڵ و 10 مانگی رابردودا ئەو گروپە "زیاتر لە 2412 هێرشی تیرۆریستی ئەنجامداوە، کە 170 کردەوە تیرۆریستییان لەم ساڵدا بون".

لەمبارەیەوە فەریق ڕوکن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندوە: "هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش قەت نەوەستاوە بەردەوام بوە تەنانەت دوای بەیاننامەکەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە کابینەکەی حەیدەر عەبادی 2017 کە ڕایگەیاند داعش کۆتایی هاتوە ئێمە ئەوکات وتمان داعش وەک بەناو ئیمارەتی ئیسلامی کۆتایی هاتوە، بەڵام وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی کۆتایی نەهاتوە و خۆی ڕێکدەخاتەوە جارێکی تر دەست دەکاتەوە بە کردەی تیرۆریستی، قسەکەی ئێمە ئەوەتا سەلما."

ناوبراو وتویەتیشی : "لە 2018 وە تا ئێستا کردەی تیرۆریستی داعش بەردەوام بوە هەر لە 2018 نزیکەی زیاتر لە 1742 کردەی تیرۆریستی هەبوە، ساڵی 2019 نزیکەی 270 کردەی تیرۆریستی هەبوە، لە ساڵی 2020 نزیکەی 230 کردەی تیرۆریستی هەبوە، تا کۆتایی مانگی 10 ی ئەمساڵ 2021 نزیکەی 170 کردەی تیرۆریستی هەبوە، زۆربەی کردەوە تیرۆریستییەکانیش لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و دور بوە بەڵام شێوازی هێرشەکانی جیاوازە".

ئەوەشی وتوە:"لەمکاتەی کە هێرشەکانی زیادکردوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیە کە هەڵبژاردن کراوە و دەیەوێت هەلومەرجەکە تێکبدات تا کاریگەری لەسەر دروستبونی حکومەتی نوێی عێراق دابنێت، چونکە لە کاتی هەڵبژاردنەکان نەیتوانی هەلومەرجەکان تێکبدات، وە سودیش دەبینێت لەو بۆشاییەی کە هەیە لە زۆر ناوچەی نێوانی سنوری خانەقین(ئێران) تا سنوری سحێلا (سوریا) لە نێوانی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە سود لەو بۆشاییە دەبینێت بۆتە مۆڵگەی حەوانەی چەکدارانی تیرۆریستی داعش.

ئەوەشی خستۆتەروو :لەگەڵ ئەوەشدا داعش توانای جارانی نەماوە بتوانێت پەلامار بدات و ناوچەی فراوان داگیر بکات دامودەزگای هەبێت وەک ئەوەی لە 2014 هەیبو ئێستا ئەو هێزەی نەماوە، تەنانەت توانای مادی نەماوە وەک جاران سەرچاوەکانیان وشکی کردوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە