پەیامی کورد … نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان هەرزان دەبێت
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،" حکومەتى عێراق رۆژانە بڕى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت".
كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،" ڕۆژانە بڕی یەك ملیۆن لیتر بەنزین لە عێراقەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەر هەموو بەنزینخانەكاندا دابەشی دەكەین".
ئاماژەی بەوەشدا،"خۆم سەرپەرشتی دابەشكردنی بەنزین بەسەر وێستگەكاندا دەكەم".
وتیشی،" لەدوای ناردنی ئەو بڕە بەنزینە، نرخى لیترێک دەبێت بە 650 دینار".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە