بابەتی ناڤالنی ئەمریکا ڕووسیا ئابلۆقە و گەمارۆ دەدات

بابەتی ناڤالنی ئەمریکا ڕووسیا ئابلۆقە و گەمارۆ دەدات

پەیامی کورد      ...    بابەتی ناڤالنی ئەمریکا ڕووسیا ئابلۆقە و گەمارۆ دەدات .

ئەمریکا بە نیازە ڕووسیا لە سەر بابەتی دۆسیەی ئەلێکسی ناڤالنی گەمارۆ و ئابلۆقە بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس پرێس ، ئەلێکسی ناڤالنی بەناوبانگترین دژبەری سیاسی ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیایە کە بەم تازەییانە لە لایەن داداگایەکەوە لە مۆسکۆ مەحکوومییەتی بەندکردنی بەسەر دا سەپاوە . ئەو لە کاتی هاوینی پاردا لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبیریا ژەهراوی بوو و بۆ دەرمان ڕەوانەی ئاڵمانیا کرا . مانگی ڕابردوو ناڤالنی گەڕایەوە ڕووسیا و بە هۆی تاوانگەلی ئابووری یەوە دەست بەسەر کرا . ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا فشارێکی زۆریان بۆ ئازادیکردنی ئەو بە سەر مۆسکۆدا سەپاندووە . ئێستا دەوڵەتی بایدن یش بەنیازە ڕووسیا سەبارەت بە بەندکردنی ناڤالنی گەمارۆ بدات .

بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە دەوڵەتی بایدن بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی خۆی دژی ڕووسیا گەمارۆگەلیک بسەپێنن . ئەمە یەکەمنین گەمارۆی دەوڵەتی بایدن لە دژی ڕووسیایە . ڕووسیا لە ساڵانی ڕابردوودا بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، هێرش بۆ سەر ژێرخانگەلی سایبیری ئەم ووڵاتە و هەروەها دانی ڕشوەتی دارایی بە تاڵیبان بۆ کوشتنی سەربازە ئەمریکییەکان یش تاوانبار کراوە کە هەموویان ڕەت دەکاتەوە 

نوێ دەکەینەوە     ...    

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە