پەیامی کورد ... لە عێراق ٥٦ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٢١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٥٦ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٣٢٩ کەسی دیکە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی ئەو وەزارەتە هەتا ئێستا، ٤٢٣ هەزار و ٥٢٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ٣٥٧ هەزار و ٢٧٩١ کەس چاکبوونەتەوە.
بەهۆی پەتاکەوە لەسەرانسەری عێراقدا ١٠ هەزار و ١٩٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە